نوری مالیکی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
(0) /
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە ڕۆژانی داهاتوو سەردانی شاری هەولێر دەکات.
نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بەم نزیکانە سەردانی هەولێر دەکات و لە گەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
هەڵبژاردنەکانی مانگی ئۆکتۆبەری عێراق یەکێک لەو تەوەرانە دەبێت کە ناوبراو لە سەردانەکەیدا لە گەڵ بەرپرسانی کورد تاوتوێی دەکات./.
تێبينيێك بنێرە: