کوردستان و فەڵەستین

(0) / / وتار / ئەمریکا فەڵەستین تۆفانی ئەقسا


Oct 09, 2023

قەبارەی فۆنت:
تۆفانی ئەقسا داستان و قارەمانێتییەکی بێوێنەی گەلی ستەمدیدە و داگیرکراوی فەڵەستینە دژی ملهوڕی و ستەمکاری و دڕندەیی قەوارە و ڕژێمی زایۆنی.
نزیک بە سەد ساڵە بە دەست لە پشتدان و پشتیوانی ئەمریکا و خۆرئاوا، زایۆنی خاکی فەڵەستینی داگیر کردووە و سڵ لە هیچ کوشتار و تاوان و تیرۆرێک ناکات.
لە ڕاستیدا کوردیش هەمان کێشەی فەڵەستینی هەیە، هەر دوولامان دوو گەلی چەوساوە و ژێردەستەین، مێژووی هەر دوو لامان پڕە لە خوێن و کۆمەڵکوژی.
هیوادارم هەم فەڵەستینییەکان بگەنە مافی خۆیان و ئەو وەرەمە شێرپەنجەییەی ناوی لێنراوە ئیسرائیل، خوای گەورە تەفروتونای بکات و کۆتایی بێت.
هەم ئێمەش کۆتایی بە مەینەت و نەهامەتییەکانمان بێت و بگەینە ئەو ئامانجەی کە قوربانیمان لە پێناویدا داوە.
عەبدولستار مەجید