وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تەل ئەبیبە

(0) / / ئەمەریکا / غەززە ئەمریکا


Oct 12, 2023

قەبارەی فۆنت:
لە شەشەم ڕۆژی ئاڵۆزییەکانی فەڵەستیندا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە تەل ئەبیب.
ئەنتۆنی بلینکەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وەک پیشاندانی پشتیوانی فەرمی وڵاتەکەی بۆ ڕژێمی ئیسرائیل، ئەمڕۆ پێنج شەممە، گەیشتە تەل ئەبیب.
سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە ڕژێمی ئیسرائیل کابینەی نوێی پێکهێناوە و گەمارۆدانی کەرتی غەززەی زیاتر کردووە و سەدان هەزار سەربازی یەدەک پێش هێرشی وشکانی بۆ سەر غەززە بانگهێشتی سوپا کراونەتەوە.