ئەعرەجی هۆکاری سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئێرانی بۆ بەغدا ئاشکرا کرد

(0) / / ئاسیا / بەغدا غەززە محەممەد شیاع سودانی ئەمیر عەبدوڵڵاهیان تاران


Oct 12, 2023

قەبارەی فۆنت:
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هۆکاری سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئێرانی بۆ بەغدا ئاشکرا کرد.
قاسم ئەعرەجی بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند کە سەردانەکەی حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بۆ بەغدا بە مەبەستی کۆبوونەوە لە گەڵ محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و گۆڕینەوەی بیر و ڕا و هاوئاهەنگی جیهانی ئیسلام بۆ ڕاگرتنی تاوانەکانی ڕژێمی ئیسرائیل لە غەززە بووە.
ڕاشیگەیاند کە ئامانجێکی دیکەی سەردانەکەی ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، بەدواداچوون بۆ ڕێکەوتنە ئەمنییەکەی بەغدا و تاران بووە.