ئەردەن: دەرکردنی فەڵەستینییەکان لە غەززە هێڵی سوورە

(0) / / ئاسیا / غەززە فلسطين


Oct 15, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری دەرەوەی ئەردەن ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی موڵەتی جێبەجێکردنی سیناریۆی دەرکردنی فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە نادات و بە هێڵی سوور ناوی بردووە.
ئەیمەن سەفدی وتی کە ئەردەن موڵەتی جێبەجێکردنی سیناریۆی دەرکردنی فەڵەستینییەکان لە خاکی خۆیان نادات.
ناوبراو وتی کە گەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ غەززە بە پێویستییەکی سەرەکی دادەنرێت.
ڕاشیگەیاند کە خۆی و شای ئەردەن بۆ ڕاگرتنی شەڕی ئێستای غەززە سەردانی چەند وڵاتێک دەکەن.
وەزیری دەرەوەی ئەردەن وتی کە مرۆڤبوونی یەک فەڵەستینی لە ئیسرائیلییەک کەمتر نییە و جیهان دەبێت ئەمە بزانێت.