هاوسەرۆکی کەجەکە: ڕێکەوتنی شەنگال جێبەجێ ناکرێت

(0) / / ئاسیا / شەنگال


Apr 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

هاوسەرۆکی کەجەکە ڕایگەیاند کە لە گەڵ عێراق پەیوەندییان خەراپ نییە.

جەمیل بایک وتی کە جاروبار بۆ تێگەیشتن لە سیاسەتی هەر دوو لا لە هەندێک ناوچەکە شاندی پەکەکە لە گەڵ بەرپرسانی عێراقی کۆدەبنەوە.

ناوبراو ڕایگەیاند کە پەکەکە ڕەخنەی لە عێراق گرتووە لە سەر ئەوەی کە بە بێ وەرگرتنی بۆچوونی ئێزدییەکان لە گەڵ پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە شەنگال ڕێکەوتنیان کردووە.

جەمیل بایک وتی کە ڕێکەوتنەکەی شەنگال جێبەجێ ناکرێت و ئەمریکاش پێی وایە کە هەر چارەسەرێک بۆ شەنگال بە پێی بەشداری بەهێزی ئێزدییەکان دەبێت./.