پارتی دیمۆکراتی کوردستان: ڕادەستکردنی نەوت بە بەغدا هێڵی سورە

(0) / / كوردستان / پارتی دیمۆکراتی کوردستان


Feb 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕادەستکردنی دۆسیەی نەوتی هەرێمی بە حکومەتی ناوەندی عێراق بە هێڵی سور ناو بردووە.

هێڤیدار ئەحمەد ئەندامی فراکسیۆنی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاندووە کە بەغدا نایەوێت هەرێمی کوردستان دۆسیەی نەوت بەڕێوە ببات.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە هەرێم نە لە بەرامبەر بەغدا ئابورییەکی بەهێزی هەیە و نە کۆدەنگییەکی سیاسیش لە کوردستان دەبینرێت، تەنیا ئەوەی لە دەست هەرێم ماوە دۆسیەی نەوتە و ئەگەر ڕادەستی بەغدا بکرێت. هەرێمی کوردستان لاواز دەبێت.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ڕەنگە هیچ لایەنێک توانای ئەوەی نەبێت دۆسیەی نەوت ڕادەستی بەغدا بکات./.