ڕەغدی کچی سەدام سزا درا

(0) / / ئاسیا / حزبی بەعس بەغدا ڕەغدی کچی


Oct 22, 2023

قەبارەی فۆنت:
دادگایەکی شاری بەغدا کچەکەی سەدامی بە تۆمەتی بانگەشەکردن بۆ حزبی بەعس بە 7 ساڵ زیندانیکردن سزا دا.
ئەمڕۆ یەک شەممە 22 ی تشرینی یەکەمی 2023 دادگای کەرخی بەغدا بە تۆمەتی پڕوپاگەندە و قسەکردن لە میدیاکانەوە، بە بێ ئامادەبوونی خۆی، سزای 7 ساڵ زیندانیکردنی بۆ ڕەغدی کچی سەدام دەرکرد.
زۆربەی ئەندامانی بنەماڵەی سەدام لە وڵاتی ئەردەن دەژین بەڵام ڕەغد لە هەموویان چالاکترە.