دووەم کاروانی هاوکارییە مرۆییەکان لە ڕێگای میسرەوە گەیشتە غەززە

(0) / / ئەفریقیا / میسر غەززە


Oct 22, 2023

قەبارەی فۆنت:
دووەم کاروانی هاوکارییە مرۆییەکان بە 17 بارهەڵگرەوە لە ڕێگای دەروازەی سنوریی ڕەفەح گەیشتە کەرتی غەززە.
ئەمڕۆ یەک شەممە 22 ی تشرینی یەکەمی 2023، دووەم کاروانی هاوکارییە مرۆییەکان لە ڕێگای میسرەوە گەیشتە غەززە.
هێشتا سووتەمەنی بۆ غەززە نەنێردراوە و ئەمەش لە کاتێکدایە کە نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریی داوە لە ئەگەری تەواوبوونی سووتەمەنی، ئەرکی سەرجەم دامەزراوە تەندرووستییەکانی غەززە ڕادەگیرێت.
فڕۆکەخانەی عەریش لە بیابانەکانی سینای میسر بووەتە ناوەندی کۆکردنەوەی هاوکارییەکانی وڵاتانی جیهان بۆ غەززە.