پەیوەندییەکانی نێوان چین و ئەمریکا دەچێتە قۆناغێکی نوێ

(0) / / ئەمەریکا / چین تایوان جۆبایدن ئەمریکا


Oct 24, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری دەرەوەی چین لە سەر بانگهێشتی فەرمی هاوتا ئەمریکییەکەی سەردانی واشنتن دەکات.
وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاندووە کە وانگ یی وەزیری دەرەوە و ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی شیوعی ئەم وڵاتە لە ڕۆژی پێنج شەممە تا شەممە (26 تا 28 ی تشرینی یەکەمی 2023) لە ئەمریکا دەبێت.
مائۆ نینگ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاندووە کە سەردانەکەی وانگ یی لە سەر بانگهێشتی فەرمی ئەنتۆنی بلینکەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەبێت.
وەزیری دەرەوەی چین لە گەڵ وەزیری دەرەوە و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا کۆدەبێتەوە بەڵام دیار نییە کە کۆبوونەوەی لە گەڵ جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەبێت یان نە.
واشنتن دەیەوێت لەوە دڵنیا بێت کە کێبڕکێی توندی نێوان هەر دوو ئابورییە گەورەکەی جیهان و ناکۆکییەکانیان لە سەر دۆسیەی تایوان و دەریای چینی باشور ناگاتە شەڕ و پێکدادان.