سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی تورکیا دۆخی شەنگالیان تاوتوێ کرد
(0) /
باڵیۆزی تورکیا لە عێراق بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد.
لە کۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و فاتیح یڵدز، سەرۆکی هەرێم سوپاس و دەستخۆشیی لە ناوبراو کرد بۆ ئەرک و خزمەتی لە عێراق و هەوڵەکانی لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لە گەڵ عێراق بە گشتی.
لەو کۆبوونەوەدا دۆخی ناوچەکە بە گشتی و ڕێکەوتنی شەنگال لە نێوان هەر دوو حکومەتی هەرێم و ناوەند تاوتوێ کرا./.
تێبينيێك بنێرە: