موسڵمانانی ئەمریکا هەڕەشە لە بایدن دەکەن

(0) / / ئەمەریکا / جۆبایدن ئەمریکا غەززە


Oct 31, 2023

قەبارەی فۆنت:
موسڵمانانی ئەمریکا و ژمارەیەک لە چالاکوانانی پارتی دیمۆکرات لە نامەیەکدا بۆ جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە ڕایانگەیاندووە کە ئەگەر هەنگاوی بەپەلە بۆ دەستەبەرکردنی ئاگربەستی غەززە هەڵنەگرێت، بۆ کۆکردنەوەی ملیۆنان دەنگی موسڵمان و ڕێگری لە هاوکارییە مادییەکان بڕیار دەدەن.
ئەنجومەنی نیشتمانی دیمۆکراتە موسڵمانەکان کە سەرکردەکانی دیمۆکرات لەو ویلایەتانە لە خۆ دەگرێت زیاترین کێبڕکێی هەڵبژاردنەکانیان تێدایە و ئەنجامی هەڵبژاردنەکانیان تێدا چارەنووسسازە، وەک میشیگان، ئۆهایۆ و پنسیلڤانیا، داوایان لە بایدن کردووە گوشارەکانی لە سەر ئیسرائیل چڕ بکاتەوە و ئاگربەستی غەززە ڕابگەێنێت.
ئەوان ڕایانگەیاندووە کە هەر کاندیدێکی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا پشتیوانی لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بکات، لە دەنگی موسڵمانان بێبەش دەبێت.