ئەمریکا: هاوکارییەکان بۆ ئۆکراینا بەرەو کۆتایی دەڕوات

(0) / / ئەمەریکا / ئەمریکا ئۆکراینا کارین ژان


Nov 04, 2023

قەبارەی فۆنت:
وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە بە هۆی هاوکارینەکردنی کۆنگرێس، هاوکارییەکانی حکومەتی جۆبایدن بۆ ئۆکراینا لە شەڕی دژ بە ڕووسیا بەرەو کۆتایی دەڕوات.
کارین ژان پیێر وتی کە یەکێک لە بەرنامە گرنگەکانی هاوکارییە داراییەکانی ئەمریکا بۆ کیێڤ بەرەو کۆتایی دەڕوات.
ناوبراو لە هەمان کاتدا داوای لە کۆنگرێس کرد کە داواکارییەکەی جۆبایدن بۆ تەرخانکردنی هاوکاری دارایی زیاتر بۆ ئۆکراینا پەسەند بکەن.
وتەبێژی کۆشکی سپی وتی کە کۆماریخوازەکانی کۆنگرێس لە ئێستادا دەیانەوێت زیاتر هاوکاری ئیسرائیل لە شەڕی غەززەدا بکرێت و هێندە خوازیاری هاوکاریکردنی ئۆکراینا نین.