ئۆباما: ئەوەی بە سەر فەڵەستینییەکاندا هاتووە قبووڵکراو نییە

(0) / / ئەمەریکا / ئەمریکا باراک ئۆباما


Nov 05, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری پێشووتری ئەمریکا بەرپرسانی جیهانی لە خوێنڕشتنەکانی غەززە بە هاودەست ناو برد و وتی کە ئەوەی بە سەر فەڵەستینییەکاندا هاتووە، قبووڵکراو نییە.
باراک ئۆباما ڕایگەیاند کە لە ڕووداوەکان و خوێنڕشتنەکانی ئێستای کەرتی غەززە، هەمووان بە جۆرێک هاودەستن.
ناوبراو لە کاردانەوەی بەرامبەر بە گۆڕانکارییەکانی یەک مانگی ڕابردووی ناوچە داگیرکراوەکان و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستینییەکان، وتی: ئەوەی کە حەماس کردوویەتی هیچ پاساوێک هەڵناگرێت و ڕاستییەکیش هەیە کە ئەم داگیرکاری و ئەوەی کە بە سەر فەڵەستینییەکاندا هاتووە و بەردەوامە، قبووڵنەکراوە.
سەرۆک کۆماری پێشووتری ئەمریکا وتی کە ئەمە کێشەیەکی چەندین دەیەی ڕابردووە کە لە ئێستادا دیسانەوە سەریهەڵداوەتەوە.