ئەردۆغان: ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لاوازە

(0) / / ئەورووپا / ئیسرائیل غەززە تورکیا


Nov 12, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەخنەی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی گرت و وتی کە ئەم ئەنجومەنە ناتوانێت ڕێگری لە تاوانەکانی ئیسرائیل لە غەززە بکات.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان وتی کە ژمارەیەک لە وڵاتان بە هۆی بەرژەوەندییەکانیانەوە پەیوەندییەکی نزیکیان لە گەڵ ئیسرائیل هەیە و ئیسرائیل لە بەرچاوی خەڵکەوە بووەتە بکوژی منداڵان.
ناوبراو وتی: دەیانەوێت حەماس وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بناسێن بەڵام حەماس تیرۆریست نییە و خەڵکێکن کە بۆ وڵاتی خۆیان خەبات دەکەن.
سەرۆک کۆماری تورکیا وتی کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبێت لە بەرامبەر کۆمەڵکوژی خەڵکی غەززە بڕیات بدات بەڵام دەبینین کە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی زۆر لاوازە.