ئیکۆنۆمیست: لانیکەم 70 هەزار سەربازی ئۆکراینی لە شەڕی ڕووسیادا کوژراون

(0) / / ئەورووپا / نیۆیۆرک تایمز ئەمریکا ئۆکراینا ڕووسیا


Nov 13, 2023

قەبارەی فۆنت:
میدیایەکی بەریتانی ڕایگەیاندووە کە لانیکەم 70 هەزار سەربازی ئۆکراینی لە شەڕی دژ بە ڕووسیا کوژراون و 120 هەزار کەسیش بریندار بوون.
گۆڤاری ئیکۆنۆمیست بە پشت بەستن بە ئامار و داتای بەرپرسانی ئەمریکی ڕایگەیاندووە کە ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی ئۆکراینا لە شەڕی دژ بە ڕووسیا لانیکەم 70 هەزار کەسە.
ڕاشیگەیاندووە کە زیاتر لە 120 هەزار کەس لەم شەڕەدا بریندار بوون.
ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمزی ئەمریکاش ڕایگەیاندووە کە ژمارەی کوژراو و بریندارە سەربازییەکانی ئۆکراینا و ڕووسیا لە شەڕی یەک ساڵ و نیوی ڕابردوو نزیکەی 500 هەزار کەسە.