ئەمریکا: پەیامێکی ڕوونمان بە حزبوڵڵای لوبنان گەیاندووە

(0) / / ئەمەریکا / ئەمریکا متیۆ میلەر


Nov 15, 2023

قەبارەی فۆنت:
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە واشنتن پەیامێکی بە ڕوونی سەبارەت بە بەشدارینەکردن لە شەڕی غەززە بە حزبوڵڵای لوبنان گەیاندووە.
متیۆ میلەر ڕایگەیاندووە کە پەیامەکەی ئەمریکا ئەوە بووە حزبوڵڵا و هیچ لایەنێکی دیکە نەچێتە شەڕی دژ بە ئیسرائیلەوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە چەندین پەیامی ئاشکرا و نهێنی سەبارەت بەم بابەتە ئاراستەی حزبوڵڵا کراوە.
میلەر ڕایگەیاندووە کە ئەگەر حزبوڵڵا شەڕی دژ بە ئیسرائیل بکات واشنتن کاردانەوەی دەبێت.