زیلینسکی باس لە پاشەکشە دەکات

(0) / / ئەورووپا / ڕووسیا ئەمریکا ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی ئۆکراینا


Nov 17, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری ئۆکراینا وتی کە لە ئێستادا سەرنجی وڵاتانی ڕۆژئاوا کەوتووەتە سەر ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەگەر پشتیوانییەکان بوەستێت ناچار بە پاشەکشە دەبین.
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی ڕایگەیاند کە هەوڵی ڕاکێشانی هاوکاری زیاتری وڵاتانی ڕۆژئاوا دەدرێت و ئۆکراینا لەم زستانەدا خۆی بۆ هێرشی بەرفراوان بۆ سەر ڕووسیا ئامادە دەکات.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە میدیاکانی ڕۆژئاوا ڕایانگەیاندووە کە ئەمریکا و وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا لە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بێزار بوون و پشتیوانییەکان بۆ زیلینسکی لاواز بووە.