مەسرور بارزانی: بەغدا 10 مانگە مووچەی بۆمان نەناردووە

(0) / / كوردستان / مەسرور بارزانی


Apr 20, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لە سەر پابەندبوون بە یاسای بودجەی 2021 ی عێراق کردەوە.

مەسرور بارزانی لە کۆبوونەوەی لە گەڵ کۆنسووڵی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەورووپا ڕایگەیاند کە هەولێر پابەندی یاسای بودجەی عێراق دەبێت.

ناوبراو داوای لە حکومەتی عێراق کرد کە بەڵێنەکانی لە بەرامبەر هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکات.

بارزانی ڕایگەیاند کە بەغدا ماوەی 10 مانگە هیچ مووچەیەکی بۆ هەرێمی کوردستان نەناردووە.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هیوای خواست کە پەسەندکردنی یاسای بودجە لە پەرلەمانی عێراق ببێتە سەرەتایەک بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارەی کێشەکان بە پێی دەستوور./.