وەزارەتی دارایی: لێبڕینی مووچە تەنیا کاری ئێمە نییە

(0) / / كوردستان / مووچە


Apr 21, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە دابەشکردنی مووچە بە لێبڕینی لە سەدا 21 تەنیا بڕیاری ئەم وەزارەتە نییە و بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمە.

لە ڕوونکردنەوەیەکی وەزارەتی داراییدا هاتووە کە وە‌زارە‌تی دارایی و ئابوری داوای كردووە‌‌ گە‌نجینە‌كان لیستی دابە‌ش كردنی مووچە‌ی مووچە‌خۆرانی ھە‌رێمی كوردستان ئامادە‌ بكە‌ن بە‌ تە‌مویل كردنی لە سەدا 79 ی مووچە‌ یان لێبڕینی لە سەدا 21، لێرە‌وە‌ بە‌ ھە‌موو لایە‌كی ڕادە‌گە‌ێنین كە‌ ئە‌و بابە‌تە‌ ئە‌نجومە‌نی وە‌زیرانی ھە‌رێمی كوردستان بڕیاری لێدە‌دات كە‌ چە‌ندی مووچە‌ تە‌مویل دە‌كرێت لە‌ سە‌ر بنە‌مای داھاتی نە‌وتی و نا نە‌وتی و دواتر وە‌زارە‌تی دارایی بڕیارە‌كە‌ جێبە‌جێی دە‌كات، بە‌ ھیچ شێوە‌یە‌ك ئە‌م بڕیارە‌ تایبە‌ت نییە‌‌ تە‌نیا بە‌ وە‌زارە‌تی دارایی و ئابوری بە‌ڵكو پە‌یوە‌ستە‌ بە ‌ھە‌موو ئە‌نجومە‌نی وە‌زیرانە‌وە‌./.