ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی چین کۆدەبێتەوە

(0) / / ئەمەریکا / چین غەززە نیۆیۆرک


Nov 27, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری دەرەوەی چین ڕۆژی چوارشەممە 29 ی تشرینی دووەمی 2023 سەردانی نیۆیۆرک دەکات و کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بەڕێوە دەبات.
وانگ یی بڕیارە چوارشەممە سەردانی نیۆیۆرک بکات. چین سەرۆکایەتی ئەم خولەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات و کۆبوونەوەی ئەمجارەش بۆ تاوتوێکردنی ڕەوشی غەززە دەبێت.
وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاندووە کە لە بەرزترین ئاستدا بۆ بەردەوامی ئاگربەستی غەززە هەوڵ دەدات.