ڕووسیا: ساڵی 2024 لە ئۆکراینا ئاگربەست ناکرێت

(0) / / ئەورووپا / ڕووسیا ئۆکراینا ئەمریکا سێرگێی ڕیابکۆف


Nov 30, 2023

قەبارەی فۆنت:
سێرگێی ڕیابکۆف ڕایگەیاند کە وڵاتانی ئەورووپی هەڵوێستێکی دیکەیان سەبارەت بە ئۆکراینا هەیە و ئەمەش بۆ ڕووسیا قبووڵکراو نییە و هیچ دەرفەتێک بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست نەماوەتەوە.
ناوبراو وتی کە ئەمریکا سەرکردایەتی گرووپێک دەکات کە بەردەوام بانگەشەی پلانی ئاشتی زیلینسکی دەکەن.
ئەو پلانەش گەڕانەوەی ئۆکراینایە بۆ سنورەکانی پێش 2014، وەرگرتنی قەرەبوو لە ڕووسیا و دادگاییکردنی دەسەڵاتدارانی ئەم وڵاتە.
ڕووسیا بە توندی ئەم پلانەی ڕەتکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە بە دوورە لە ڕاستییەکان.