کسینجەری 100 ساڵە کۆچی دوایی کرد

(0) / / ئەمەریکا / ئەمریکا هێنری کسینجەر


Nov 30, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری دەرەوەی پێشووتری ئەمریکا لە تەمەنی 100 ساڵیدا لە ماڵەکەی خۆی کۆچی دوایی کرد.
هێنری کسینجەر وەزیری دەرەوە و ڕاوێژکاری پێشووتری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا لە تەمەنی 100 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ئەو دیپلۆماتکارە ئەمریکییە لە دەیەی 1970 و لە شەڕی سارد ڕۆڵی لە زۆربەی ڕووداوە گرنگە نێودەوڵەتییەکانی ئەو سەردەمەدا هەبووە.
کسینجەر لەو سەردەمەدا وەک ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و وەزیری دەرەوەی حکومەتە کۆماریخوازەکەی ڕیچارد نیکسۆن چالاکی دەکرد و ڕۆڵی لە کرانەوەی دیپلۆماسی ئەمریکا لە گەڵ چین، دانوستانەکانی تایبەت بە کۆنتڕۆڵی چەکە کۆمەڵکوژەکان لە نێوان ئەمریکا و یەکێتی سۆڤییەتی پێشوو و ڕێکەوتنی پاریس لە گەڵ ڤێتنام هەبووە.
سەردەمی بەناوبانگیی کسینجەر وەک داڕێژەری سەرەکی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا بە دەست لە کار کێشانەوەی نیکسۆن لە ساڵی 1974 ڕووی لە دابەزین کرد. ئەو سەرەڕای ئەمەش لە سەردەمی جراڵد فۆرد وەک جێگرەوەی نیکسۆن درێژەی بە چالاکییەکانی وەک وەزیری دەرەوە دا و ساڵی 1973 بووە براوەی خەڵانی نۆبڵی ئاشتی و ئەمەش کاردانەوەی بە دوای خۆیدا هێناوە و دوو ئەندامی کۆمیتەی نۆبڵ بەو هۆیەوە وازهێنانی خۆیان ڕاگەیاند.