سەرۆکی ئیمارات بۆ چارەسەرکردنی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا بەڵێنێکی ڕاگەیاند

(0) / / ئاسیا / محەممەد بن زاید ئیمارات


Dec 01, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ڕایگەیاند کە سندۆقێکی 30 ملیار دۆلاری بۆ چارەسەرکردنی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا لە سەرتاسەری جیهان دادەمەرزێت.
محەممەد بن زاید سەرۆکی ئیمارات لە کۆبوونەوەی لوتکەی کەشوهەوای دۆبەی ڕایگەیاند کە جیهان ڕوبەڕوی چەندین قەیرانی گەورە بووەتەوە کە یەکێک لەوان گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوایە و کاریگەریی لە سەر هەموو جیهان هەیە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئیمارات پابەندە بە کەمکردنەوەی ڕێژەی دەردانی گازی ژەهراوی بە ڕێژەی لە سەدا 40 تا ساڵی 2023 ی زائینی.
بن زاید ڕایگەیاند کە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی کاریگەری گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا سندۆقێکی 30 ملیار دۆلاری دادەمەرزێت.