داوای هەڵوەشانەوەی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرێم دەکرێت
(0) /
ئەنستیتۆی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان داوای هەڵوەشانەوەی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و ڕاپرسی هەرێمی کوردستانی کردووە.
لە ڕاپۆرتێکی هەڵسەنگاندنی ئەنستیتۆی پەی کە ڕۆژی 22 ی نیسان بڵاو بووەتەوە، هاتووە کە سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کە لە پارتی دیمۆکراتی کوردستانە، ماوەیەکی زۆرە دەوام ناکات و هەروەها کۆمیسیۆنەکە لە ڕووی داراییەوە سەربەخۆ نییە و چاوی لە دەستی حکومەتە و لە ڕووی پێکهاتەشەوە بە سەر پێنج حیزبدا دابەش کراوە.
ئەنستیتۆی پەی بەم بۆنەوە داوای هەڵوەشانەوەی کۆمیسیۆنەکەی کردووە و ڕایگەیاندووە کە بۆ هەڵبژاردنەکان پشت بە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ببەسترێت./.
تێبينيێك بنێرە: