شاسوار عەبدولواحید: ئەم دەرفەتە بۆ کەرکوک دووبارە نابێتەوە
(0) /
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ سەردانی شاری کەرکوکی کرد و وتی کە دەرفەتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ڕەنگە بۆ 18 ساڵی دیکە لە کەرکوک دووبارە نەبێتەوە.
شاسوار عەبدولواحید داوای لە کەرکوکییەکان کرد کە بچنە سەر سندۆقەکانی دەنگدان و دەنگ بە نەوەی نوێ بدەن.
ناوبراو وتی کە بە هەموو شێوازێک پارێزگاری لە دەنگی خەڵکی کەرکوک دەکەین.
ڕاشیگەیاند کە هیچ بۆ کەرکوک نەکراوە و نەوەی نوێ دەیەوێت خزمەت بەم شارە بکات.
تێبينيێك بنێرە: