سیسی وەک سەرۆک کۆماری میسر خۆیی هەڵبژاردەوە

(0) / / ئەفریقیا / میسر عەبدولفەتاح سیسی


Dec 18, 2023

قەبارەی فۆنت:
عەبدولفەتاح سیسی بۆ جاری سێهەم وەک سەرۆک کۆماری میسر هەڵبژێردرایەوە و بۆ ماوەی 6 ساڵی دیکە سەرۆکایەتی وڵاتەکەی دەکات.
دەستەی نیشتمانی هەڵبژاردنەکانی میسر ڕایگەیاند کە عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی ئەو وڵاتە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا سەرکەوتنی بە دەست هێناوە و تا ساڵی 2023 وەک سەرۆک کۆمار دەمێنێتەوە.
دەستەی نیشتمانی هەڵبژاردنەکانی میسر ڕایگەیاندووە کە ڕێژەی بەشداری خەڵک لە هەڵبژاردنەکاندا لە سەدا 66.8 بووە.
ڕاشیگەیاندووە کە سیسی لە سەدا 89 ی دەنگەکان واتە زیاتر لە 39 ملیۆن دەنگی بە دەست هێناوە.
ئەمە سێهەم خولی سەرۆکایەتی عەبدولفەتاح سیسی دەبێت و لە مانگی چواری ساڵی داهاتووەوە دەست پێدەکات و کۆتا خولی ناوبراویش دەبێت.