جەعفەر شێخ مستەفا داوای دەستنیشانکردنی پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوک دەکات

(0) / / كوردستان / کەرکوک نیشتمانی کوردستان جەعفەر شێخ مستەفا


Dec 19, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاندووە کە دەبێت لایەنە سیاسییە کوردییەکان لە زووترین کاتدا پاش ئاشکرابوونی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان، پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوک دەستنیشان بکەن.
جەعفەر شێخ مستەفا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی لە کەرکوک بە چارەنووسساز بۆ کورد ناو برد و ڕایگەیاند کە هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە سەرکەوتنێکی گەورەی بە دەست هێناوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەم سەرکەوتنە بە هەوڵ و ماندوبوونی بافڵ تاڵەبانی و سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و کادیران و جەماوەری ئەم حیزبە بە دەست هاتووە.
ڕاشیگەیاندووە کە بە ئاشکرابوونی ئەنجامی کۆتایی، دەبێت بە زووترین کات پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوک دەستنیشان بکرێت.