نوێترین بۆچوونی نێچیرڤان بارزانی لە سەر دۆخی کەرکوک
(0) /
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنی لە گەڵ کەناڵێکی عێراقی هەڵوێستی خۆیی لە سەر کەرکوک ڕاگەیاند.
نێچیرڤان بارزانی لە چاوپێکەوتنی کەناڵی شەرقییە سەبارەت بە دۆخی کەرکوک وتی: کێشەی کەرکوک دوو ڕووی هەیە، یەکەمیان سامانی سرووشتییە، ئەگەر یاسای نەوت و غاز هەبێت سەرجەم پێکهاتەکان هەست بە ئاسوودەیی دەکەن.
ناوبراو وتی: دووەمیان کێشەی خاکە، داننەنان بە مافی کورد لەو خاکە لە لایەن عێراقەوە هەڵەیەکی گەورە و نادرووستە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختیکردەوە کە جێبەجێکردنی مادەی 140 بەسە بۆ داخستن و کۆتایی هێنان بە پرسی ناوچە کێشە لە سەرەکان لە نێوان هەولێر و بەغدا./.
تێبينيێك بنێرە: