ئێران: ئەمریکا لە سەرەتای شەڕی غەززەوە بەردەوام پەیامی بۆ ئێمە ناردووە

(0) / / ئەمەریکا / ئێران ئەمریکا غەززە حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان


Dec 28, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی کە ئەمریکا لە سەرەتای شەڕی غەززەوە بەردەوام پەیامی بە ئێمە داوە کە پەرەسەندنی شەڕەکەی ناوێت و ئێمەش ئامۆژگاری گرووپەکانی سەر بە خۆمان لە ناوچەکە بکەین شەڕی هێزەکانی ئەو وڵاتە نەکەن.
حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی کە ئەمریکا بە هەموو هێزێکەوە پشتیوانیی لە ئیسرائیل لە شەڕی غەززە کردووە و لەم ماوەیەدا بەردەوام پەیامی بە تاران داوە کە ڕێگری لە پەرەسەندنی ئەم شەڕە بکات.
ناوبراو وتی: ئێمەش بەردەوام ڕامانگەیاندووە کە پەرەسەندنی شەڕمان ناوێت بەڵام ئەمریکییەکان درۆ دەکەن و ئەگەر پەرەسەندنی شەڕیان ناوێت بەم شێوازە پشتیوانی لە ئیسرائیل ناکەن.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی کە لە ناوخۆی ئەمریکا لە سەر پشتیوانیکردن لە ئیسرائیل ناکۆکی هەیە و باسی ئەوە دەکەن کە شکستی ئیسرائیل بە واتای شکستی ئەمریکایە.