یەکەم سەردانی دەرەوەی بایدن بۆ کام وڵات دەبێت؟

(0) / / ئەمەریکا / جۆبایدن


Apr 23, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە یەکەم سەردانی دەرەوە و بە مەبەستی بەشداری لە کۆبوونەوەی لوتکەی جی 7 دەگاتە بەریتانیا.

جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی 11 ی حوزەیران سەردانی بەریتانیا دەکات، سەردانەکەشی بۆ بەشدارییە لە کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی ئەندام لە گرووپی جی 7.

بایدن پاش ئەوەش سەردانی برۆکسێل دەکات تا لە گەڵ سەرکردەی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ناتۆ کۆببێتەوە.

پێشتر باس لەوە دەکرا کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە گەڵ سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە وڵاتێکی سێهەمدا کۆدەبێتەوە./.