ئەمریکا هەڕەشەی وەڵامدانەوەی هێرشەکان دەکات

(0) / / ئەمەریکا / غەززە ئەمریکا


Jan 06, 2024

قەبارەی فۆنت:
ئامانجی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ ناوچەکە گەیاندنی ئەو پەیامەیە کە واشنتن وەڵامی هێرشەکانی سەر بنکە و بەرژەوەندییەکانی دەداتەوە.
ئاژانسی بلۆمبێرگی ئەمریکا بە ئاماژە بە سەردانەکەی ئەنتۆنی بلینکەن بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕایگەیاندووە کە ناوبراو لەم سەردانەدا پەیامی ئەوە دەگەێنێت کە جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا نایەوێت ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە پەرە بستێنێت.
هاوکات سەرچاوەیەکی ئەمریکی ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا هەوڵ دەدات بۆ داهاتووی شەڕی غەززە و ئیدارەدانی ئەم ناوچەیە پشتیوانی تورکیای لە گەڵ بێت.
ڕاشیگەیاندووە کە ئەمریکا پەیامی ئەوەش دەدات کە وەڵامی هێرشەکانی سەر بنکە و بەرژەوەندییەکانی دەداتەوە.
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، ئەمریکا داوا لە هاوپەیمانانی عەرەب دەکات پەیامەکە بە ئێرانیش بگەێنن.