پارتی و یەکێتی لە کەرکوک کۆبوونەوە

(0) / / كوردستان / کەرکوک


Jan 09, 2024

قەبارەی فۆنت:
بۆ یەکەم جار لە پاش ڕووداوەکانی 16 ی ئۆکتۆبەری 2017، پارتی و یەکێتی لە شاری کەرکوک کۆبوونەوە.
ئەمڕۆ سێ شەممە 9 ی کانوونی دووەمی 2024، شاندێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی ڕەوەند مەلا مەحمود لێپرسراوی مەڵبەندی 2 ی ئەو حیزبە سەردانی لقی 3 ی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی کرد.
کۆبوونەوەکە تایبەتە بە ئاساییکردنەوەی ئەو دۆخەی بە هۆی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە نێوان یەکێتی و پارتیدا هاتووەتە ئاراوە و هەروەها ئامادەکارییە بۆ یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک.
پارتی خاوەنی 2 کورسی و یەکێتی خاوەنی 5 کورسی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکە.
کۆبوونەوەکە بە یەکەم کۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەکێتی لە پاش ڕووداوەکانی 16 ی ئۆکتۆبەری 2017 لە کەرکوک دادەنرێت.