ئەمریکا کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکانی لە لایەن تورکیاوە بە جینۆساید ناساند

(0) / / ئەمەریکا / جۆبایدن


Apr 24, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەک جێبەجێکردنی یەکێک لە بەڵێنەکانی کەمپینی هەڵبژاردنەکان، جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکانی لە لایەن تورکیاوە بە جینۆساید ناساند.

بایدن یەکەم سەرۆک کۆماری ئەمریکایە کە بڕیاری بە جینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکانی بە فەرمی ناسیوە و ڕایگەیاندووە کە هەموو ساڵێک لەو ڕۆژەدا یادی ئەوانە دەکەنەوە کە لە سەر دەستی عوسمانییەکان کوژراون.

بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە بڕیارەکە بۆ ئەوەیە کە ڕێگری لە دوبارەبوونەوەی ئەو کارەساتە بکرێت./.