یەکێتی داوای هەڵوەشانەوەی حکومەتی هەرێم و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات
(0) /
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاندووە کە حکومەتی هەرێم بەرەو حکومەتێکی تاک حیزبی و تاکڕەوی هەنگاو دەنێت و پێویستە یەکێتی خۆی یەکلایی بکاتەوە لە بەردەوام بوون یان کشانەوە لە حکومەت.
ئارێز عەبدوڵڵا ڕایگەیاندووە کە لە سەدا 95 ی ئەندامان و کادیرانی یەکێتی لە گەڵ ئەوەن کە حیزبەکەیان لە حکومەت بکشێتەوە.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووە کە حکومەت کێشە و قەیرانەکانی بۆ چارەسەر ناکرێت و لایەنەکانی بەشدار ناتوانن بە بێدەنگی بمێننەوە و بۆ ئەمەش پێویستە هاوشێوەی عێراق هەڵبژاردنی پێشوەختە بەڕێوە بچێت./.
تێبينيێك بنێرە: