ئەمریکا لە ساڵی 2023 بە بڕی 81 ملیار دۆلار چەکی فرۆشتووە
(0) /
ئەمریکا ساڵی ڕابردوو بە بیانووی جۆربەجۆری وەک شەڕی ئۆکراینا، بڕی 81 ملیار دۆلار چەکی بە هاوپەیمانەکانی فرۆشتووە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ئەم گرێبەستانە بەراورد بە ساڵی 2022 بەرزبوونەوەی لە سەدا 50 ی تۆمار کردووە.
ئەمریکا کەڵک لە سیناریۆی زیاترکردنی ئاڵۆزییەکان لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان وەردەگرێت تا چەکی زیاتر بە وڵاتانی هاوپەیمانی خۆی بفرۆشێت.
پۆڵەندا لە ساڵی 2023 گەورەترین کڕیاری چەکی ئەمریکا بە 12 ملیار دۆلار بۆ کۆپتەری سەربازیی ئاپاچی و 10 ملیار دۆلاری دیکە بۆ سیستەمی بەرگریی هایمارس بووە.
تێبينيێك بنێرە: