پەیامێک لە وەزیری پێشمەرگەوە بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق

(0) / / كوردستان / شۆڕش ئیسماعیل


Apr 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە کە لە ڕێگای ئۆپەراسیۆنی هاوبەشەوە ناوچە کێشە لە سەرەکان بپارێزرێت.

شۆڕش ئیسماعیل لە سەردانیکردنی میحوەری 2 ی حەمرین ڕایگەیاند کە سەرەڕای چەندین سەردان و دانوستانی سەربازی لە نێوان هەولێر و بەغدا تا ئێستا هیچ ڕێکەوتنێک نەکراوە.

ناوبراو وتی: داوا لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەم ڕاستەوخۆ دەستێوەردان بکات تا هەر دوو وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم و بەرگری عێراق بگەنە ڕێکەوتنی هاوبەش و لە ڕێگای بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشەوە ئاسایشی ناوچە کێشە لە سەرەکان بپارێزین./.