پارتی و یەکێتی: دەبێت پارێزگاری کەرکوک کورد بێت

(0) / / كوردستان / کەرکوک


Feb 05, 2024

قەبارەی فۆنت:
هەر دوو شاندی پارتی و یەکێتی پاش کۆبوونەوەکەی دەباشان ڕاگەێندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەێندراوە هاوبەشەکەی پارتی و یەکێتیدا هاتووە کە لە کۆبوونەوەکەدا دوای هەڵسەنگاندن و گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی سیاسی و ئابووری هەرێم و کێشەچارەسەر نەکراوەکان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ بە گشتی و بودجە و بژێوی ژیان و مووچەی فەرمانبەران بە تایبەتی، هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، هاوڕابووین لەسەر چەند خاڵێک.
ئاماژە بەوەشکراوە، هەردوولا کۆک بوون پارێزگارێکی کورد دیاری بکەن بۆ کەرکوک.
پارتی و یەکێتی ڕایانگەیاندووە کە بۆ چارەسەری کێشە سیاسی و ئابوورییەکانی هەرێم لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی لە ئاستێکی باڵا هەردوولا پێکەوە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان بەگشتی و بژێوی و ژیان و خزمەتگوزاری و بودجە و مووچە بدەین بە تایبەتی.