دیوەخانەکانی کوێخا دێرین تەقێندرانەوە
(0) /
نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 13ی شوباتی 2024، بەشێکی دیکەی قەڵای عوزێری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تەقێندرایەوە.
دێرین ئهحمهد، پلەدارێکی پێشمەرگەیە لە یەکەی حەفتا و تۆمەتبارە بە وەرگرتنی سەرانە و تەقەکردن لە سەرمایەدارێک، بە فەرمانی دادوەر بڕیار دراوە دەستگیر بکرێت و دەست بەسەر تەواوی ماڵ و موڵکیدا بگیرێت.
ئەحمەد کامیل، ئەو سەرمایەدارەیە کە کۆتایی مانگی رابردوو لە بەردەم یانەی کۆمەڵایەتی سلێمانی تەقەی لێكرا و گوایە بە فەرمانی دێرین ئەحمەد بووە، دوێنێ دووشەممە وتی: "دوو رۆژ پێش بریندارکردنم زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلارم وەک سەرانە دابووە دێرین ئەحمەد".
قەڵا و خانووەکانی دێرین ئەحمەد دەکەونە سەر رێگەی دووکان- سلێمانی، جگە لە قەڵا و دیوەخان، چەندین خانووی دیکەی تیادایە و تەنانەت کێڵگەی بەخێوکردنی ئاژەڵیشی تیایه.
دوێنێ بەر لە رووخاندنی میوانخانەکەی، ئاسایشی سلێمانی روونکردنەوەیەکی لەبارەی هەوڵی دەستگیرکردنی دێرین ئەحمەد بڵاوکردەوە و دەڵێت، لەسەر "داواکردنی سەرانە و پارەوەرگرتن و هەڕەشە لە سەرمایەدارێک" فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکراوە و بڕیاری دەستگرتن بەسەر ماڵ و سامانی گوازراوە و نەگوازراوەی دراوە.
تێبينيێك بنێرە: