کاروان یاروەیس هەواڵێکی ڕۆژنامەی سەباح ی بە درۆخستەوە
(0) /
كاروان یاروهیس، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەکێتی رهتیدهكاتهوه كه لێدوانی بۆ میدیای فەرمی عێراق سەبارەی بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دابێت كه بەناویەوە بڵاوکراوهتەوە.
ئەمڕۆ یهكشهممه 25ی شوباتی 2025، رۆژنامەی سەباحی نیمچه فهرمی عێراق بڵاویکردەوە، لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران بە هەماهەنگی لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا، سەرکەتوو بوو لە هەوڵەکانی بۆ هەڵگرتنی ئەو سزایانەی کە تورکیا بەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیدا سەپاندنوونی.
رۆژنامەکە لە زاری کاروان یاروەیس، پەرلەمانتاری یەکێتی و ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاویکردبووەوە، لیژنەکە لە کاتی سەردانی باڵیۆزی تورکیا بۆ بەسڕە، کۆبوونەوەیەکی فراوانی لەگەڵ باڵیۆز ئەنجامدا و تیایدا توانی ئەو سزایانە هەڵبگرێت کە تورکیا بەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیدا سەپاندوونی.
بەڵام ئەمڕۆ کاروان یاروەیس، لە روونکردنەوەیەکدا ئەو لێدوانەی رەتکردەوە و رایگەیاند، "رۆژنامەی سەباحی عێراقی لەژمارەی ئەمڕۆیدا لێدوانێکی بەناوی بەندەوە بڵاوکردوهتەوە گوایە وتومە تورکیا سزاکانی سەر فرۆکەخانەی هەڵگرتوە، ئەم زانیاری و لێدوانە دوورە لەراستیەوە".
تێبينيێك بنێرە: