سەرۆک کۆمارانی عێراق و ئەرمینیا جەختیان لە سەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵات کردەوە
(0) /
سەرۆک کۆماری ئەرمینیا لە بەغدا سەردانی لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراقی کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا پرسی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵاتیان تاوتوێ کرد.
واهاگن خاچاتوریان سەرۆک کۆماری ئەرمینا ڕایگەیاند کە پەیوەندییەکانی عێراق بە لای وڵاتەکەیەوە گرنگە و لە بوارە جیاجیاکانی وەک تەندرووستی، پەروەردە، گەنجان، گەشتیاری و ڕۆشنبیری پەرە بە پەیوەندییەکان دەدرێت.
سەرۆک کۆماری عێراقیش لەو کۆبوونەوەدا جەختی لە سەر گرنگی پتەوکردن و جۆربەجۆرکردنی پەیوەندییەکان لە پێناو بەرژەوەندییە هاوبەشەکان کردەوە.
تێبينيێك بنێرە: