لاوڕۆڤ: پەیوەندییەکانی ڕووسیا و ئەمریکا لە سەردەمی شەڕی سارد خەراپترە

(0) / / ئەورووپا / سرگێی لاوڕۆڤ


Apr 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی و ئەمریکای بە هۆی نەبوونی ڕێزی بەرامبەرەوە بە خەراپتر لە سەردەمی شەڕی سارد پێناسە کردووە.

سرگێی لاوڕۆڤ وتی کە لە نێوان ڕووسیا و ئەمریکا هیچ ڕێزێکی بەرامبەر نییە و ئەمەش وایکردووە کە دۆخی پەیوەندییەکان خەراپتر لە سەردەمی شەڕی ساردیش بێت.

ناوبراو وتی کە ڕووسیا ئامادەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانە لە گەڵ ئەمریکا بەڵام بە مەرجێک کە واشنتن واز لە سیاسەتی هاندانی هاوپەیمانەکانی لە دژی ڕووسیا و چین بێنێت.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی کە لە سەردەمی شەڕی سارد لە نێوان هەر دوو وڵاتی زلهێز ڕێزگرتن هەبووە بەڵام ئێستا ئەوەش نەماوە./.