هۆشیار عەبدوڵڵا بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق خۆی کاندید ناکاتەوە

(0) / / كوردستان / هەڵبژاردنەکانی عێراق


Apr 30, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕەتیدەکاتەوە کە بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەم وڵاتە خۆی کاندید بکاتەوە.

هۆشیار عەبدوڵڵا ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە هەواڵی کاندیدبوونی سەربەخۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەم وڵاتە دوورە لە ڕاستی.

ناوبراو وتی کە نەیارەکانمان بەردەوام گومانی ئەوەیان خستووەتە سەر هەڵوێست و بۆچوونەکانمان کە موزایەدەیە بۆ هەڵبژاردنەکان و ئێستاش ئەوە بۆ ڕای گشتی ڕوون دەکەینەوە کە بە دوور لە هەر ئامانجێکی کەسی و تایبەت، داکۆکیکاری مافەکانی خەڵک بووین و لە پەرلەمان یان دەرەوەی پەرلەمان بە هەمان نەفەس بەردەوام دەبین.

هۆشیار عەبدوڵڵا وتی کە ساڵێک بەر لە ئێستا ڕامانگەیاند کە بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی عێراق کاندید نابینەوە و ئێستاش ئەو بەڵێنە دەبەینە سەر./.