کۆرۆنا تەنگی بە هندستان هەڵچنیوە

(0) / / ئاسیا / کۆرۆنا


May 01, 2021

قەبارەی فۆنت:

لەم ڕۆژانەدا هندستان بووەتە ناوەندی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و تا دێت ژمارەی توشبووان و قوربانییەکانی پەتاکە لەو وڵاتە زیاتر دەبێت.

لە ماوەی یەک ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 402 هەزار حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا لە وڵاتی هندستان تۆمار کراوە و 3 هەزار و 522 کەسیش بەم هۆیەوە گیانیان لە دەست داوە.

تا ئێستا لە وڵاتی هندستان زیاتر لە 19 ملیۆن کەس تووشی کۆرۆنا بوون و ژمارەی قوربانییەکانیش گەیشتووەتە نزیکەی 212 هەزار کەس./.