لە هەرێمی کوردستان 49 ژن کێبڕکێ لە سەر 12 کورسی پەرلەمانی عێراق دەکەن

(0) / / كوردستان / هەڵبژاردنەکانی عێراق


May 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

لە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵی پەرلەمانی عێراق نزیکەی هەزار ژن بۆ 83 کورسی خۆیان کاندید کردووە.

لە هەرێمی کوردستان ئەم ژمارەیە 49 کاندیدە و کێبڕکێ لە سەر 12 کورسی دەکەن.

زۆرترین کاندیدی ژن لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە پارێزگای سلێمانییە بە 24 کاندید، لە هەولێر 18 ژن و لە دهۆکیش 7 ژن خۆیان بۆ هەڵبژاردنەکانی مانگی ئۆکتۆبەر کاندید کردووە./.