ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی باس لە هاوپەیمانی حیزبەکەی و بزوتنەوەی گۆڕان دەکات
(0) /
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان هاوپەیمانییەکەی ئەم حیزبە و بزوتنەوەی گۆڕانی بە گرنگ ناو بردووە و چەند تایبەتمەندییەکی ئەو هاوپەیمانییەی خستووەتەڕوو.
ئارێز عەبدوڵا ڕایگەیاندووە کە ئەم هاوپەیمانییە ئەوە دەسەلمێنێت کە هەمیشە کاری هاوبەش و پێکەوەیی ئەنجامی باشتری دەبێت، هەروەها دەبێتە هۆی سەقامگیری و بە هێمنی بەڕێوەچوونی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە هاوپەیمانی کوردستانی هۆکارێک دەبێت بۆ یەک دەنگی و یەک هەڵوێستی لە بەغدا و بنەمایەک بۆ درووستکردنی بەرەیەکی گەورەتر لە سەر ئاستی عێراق.
ڕاشیگەیاندووە کە ئەم هاوپەیمانییە دەبێتە هۆی نزیکبوونەوەی زیاتری سەرکردایەتی و بنکە جەماوەرییەکەی یەکێتی و گۆڕان و هەروەها درووستکردنی هاوسەنگی سیاسی لە هەرێمی کوردستان./.
تێبينيێك بنێرە: