کابینەی سودان هەڵوەشایەوە

(0) / / ئەفریقیا / سودان


Feb 08, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک وەزیرانی سودان کابینەی ئەم وڵاتەی هەڵوەشاندەوە.

عەبدووڵا حەمدوک سەرۆک وەزیرانی سودان ڕۆژی یەک شەممە فەرمانی هەڵوەشانەوەی حکومەتی ڕاگوزەری ئەو وڵاتەی دەرکرد.

بە پێی دەستووری کاتیی سودان، وەزیرەکان و بەرپرسانی دیکەی حکومەتی ئەو وڵاتە لە ئەرکەکانیان تا پێکهێنانی کابینەی نوێ بەردەوام دەبن.

ئەنجومەنی هاوبەشی حکومەتی سودان کە لە نوێنەرانی ئەنجومەنی دەسەڵاتدارێتی، وەزیرەکان، حیزبەکانی ئازادی و گۆڕان و بەرەی شۆڕشی ئەو وڵاتە پێکهاتووە، ڕەزامەندیی لە سەر پێکهێنانی کابینەی نوێ دەربڕیوە./.