دوو فڕۆکەی بۆمب هاوێژی ئەمریکا گەیشتنە قەتەر

(0) / / ئەمەریکا / ئەفغانستان


May 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

سوپای ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە دوو فڕۆکەی بۆمب هاوێژی جۆری B52 بۆ دابینکردنی ئاسایشی هێزەکانی ئەم وڵاتە لە ئەفغانستانەوە گەیشتوونەتە قەتەر.

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند کە دوو فڕۆکەی B52 لە ئەفغانستانەوە گەیشتوونەتە بنکەی سەربازی عەدید لە وڵاتی قەتەر.

ئامانج لە ناردنی ئەو فڕۆکانەش دابینکردنی ئاسایشی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە ڕاگەێندراوە.

سوپای ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە لە ئێستادا 6 فڕۆکەی لەو جۆرە لە ناوچەکەدا جێگیر کراون./.