ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان: یاسای چاکسازی گەورەترین درۆی حکومەتە
(0) /
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاندووە کە یاسای چاکسازی گەورەترین درۆی حکومەتە بۆ پەرلەمان و خەڵک.
شنۆ شەهید ئەشقی ئەندامی لێژنەی دەستپاکی پەرلەمانی کوردستان وتی کە ماوەی 10 مانگ زیاترە یاسای چاکسازی لە پەرلەمانی کوردستان پەسەند کراوە بەڵام حکومەت لە دوو ڕاپۆرتدا تەنیا باسی ڕێنمایی کردووە و هیچ هەنگاوێکی کرداریی بە ئاراستەی ڕێگری لە گەندەڵی و نادادی لە دام و دەزگاکانی حکومەت و جێبەجێکردنی یاساکە نەناوە.
ناوبراو وتی کە بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا بانگهێشتی وەزیرە پەیوەندیدارەکان سەبارەت بە هۆکارەکانی جێبەجێنەکردنی یاسای چاکسازی بکرێت./.
تێبينيێك بنێرە: