قوباد تاڵەبانی: وتووێژەکان لە گەڵ بەغدا بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتن بەردەوام دەبن

(0) / / كوردستان / قوباد تاڵەبانی


Feb 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە لە ئێستادا بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتن لە گەڵ حکومەتی ناوەند بەردەوامی بە وتووێژەکان دەدرێت.

قوباد تاڵەبانی وتی کە ئێمە بە هەموو لایەکمان ڕاگەیاندووە کە پابەندی یاسا و دەستوور دەبین و حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەی ئەرکی هەبێت جێبەجێی دەکات بەڵام لە بەرامبەردا دەبێت تەواوی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و مافی مووچەخۆران دابین بکرێت.

ناوبراو ڕایگەیاند کە بۆ ئەم مەبەستە وتووێژەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەردەوام دەبێت./.